ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەكات

زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ 21/9/2019 ساڵی نوێی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە قوتابخانەیەكی شاری دھۆك زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت و بەو بۆنەیەوە سەرۆكی حكوومەت وتارێك پێشكەش دەكات.

پەیامنێرانی كوردستان24 لە شاروشارۆچكەكانی كوردستان رایانگەیاند، لە سەرجەم قوتابخانەكان خوێندن ئامادەكاریی كراوە بۆ لێدانی زەنگی خوێندنی ساڵی نوێ.

ھ.م