ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی ئێران: گرووپه چه‌كداره‌كان له هه‌ر شوێنێكبن ئه‌وێ ئێرانه
ئایه‌توڵڵا عه‌له‌مهودا: رووبه‌ری ئێران له سنووره جوگرافییه‌كه‌ی گه‌وره‌تره
K24 - هه‌ولێر:
ئایه‌توڵڵا ئه‌حمه‌د عه‌له‌مهودا، ئیمام جومعه‌ی شاری مه‌شهه‌د، ده‌ڵێت: "رووبه‌ری ئێران گه‌وره‌تره له سنووره جوگرافییه‌كه‌ی، چونكه سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره‌كان كه ئێران پاڵپشتییان ده‌كات له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌شێكن له ئێران".
ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنای ئێرانی له زاری ئایه‌توڵڵا عه‌له‌مهوداوه بڵاویكردووه "ئێرانی ئه‌مڕۆ ته‌نها سنووره جوگرافییه‌كه‌ی ئێران نییه، حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، حزبوڵڵا له لوبنان، ئه‌نساروڵڵا و حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن، هێزی به‌رگریی نیشتمانی له سووریا، جیهادی ئیسلامی و حه‌ماس له فه‌ڵه‌ستین، هه‌موویان هه‌ر ئێرانن".
عه‌له‌مهودا كه ئیمام جومعه‌ی شاری مه‌شهه‌ده له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران كه دووه‌م گه‌وره شاری وڵاته‌كه‌یه، له هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانه كه له‌لایه‌ن رێبه‌ری ئێرانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت و سه‌رپه‌رشتیی كاره‌كانیان ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت لادانیشیان به‌ده‌ست ئه‌وه.
ئه‌و لێدوانه پاش هه‌فته‌یه‌كه له هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه كه حوسییه‌كان به‌رپرسیارێتییان له ئه‌ستۆ گرتووه، به‌ڵام واشنتن و ریاز ئێران به ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
پێشتریش چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئێرانی ئه‌وه‌یان نه‌شاردووه‌ته‌وه كه تاران له چه‌ندین پایته‌ختی وڵاتانی عه‌ره‌بی فه‌رمانڕه‌وایه.