عێراق شوێنی به‌غدادی ده‌زانێ
شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی شوێنه‌كه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بو عه‌لی به‌سری، سه‌رۆكی شانه‌ی هه‌واڵگریی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و دژه تیرۆر له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ڵێت: "تیرۆریست عه‌واد سامه‌ڕائی، ناسراو به ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، ئێستا له یه‌كێك له ناوچه‌كانی رۆژئاوای سووریایه".
به‌سری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتوویه‌تی: "به فه‌رمانی راسته‌وخۆی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌كانی داعشی تیرۆریست به ئاراسته‌ی توركیا و سودان و باكووری ئه‌فریقا هه‌ڵاتوون، ژماره‌یه‌ك له تیرۆریسته‌كانی داعش و خیزانهكانیشیان له خێوه‌تگای ئه‌لهولی پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی سووریا‌ن".
سه‌رۆكی شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی له‌باره‌ی چه‌كدارانی داعش له ئیدلبی سووریا هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌وانه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه".
هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری بیانی داعش له ره‌چه‌ڵه‌كی جیاجیا كه له ناوچه رزگاركراوه‌كان هه‌ڵاتبوون، گواستراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان، ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی شانه‌ی جووڵاوی داعش كراوه كه توانای پێكهێنانه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه له شێوه‌ی دیكه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاشتی و ئارامیی له‌و وڵاتانه‌دا".
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه لێدوانه‌كه‌ی به‌سری بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، زانیاریی نوێ و یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی و دیارترین یاریده‌ده‌ره نوێیه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه كه ماوه‌یه‌كی كه‌مه ده‌ستنیشانی كردوون، چونكه وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌سری گوتوویه‌تی، پێشتر شانه‌ی هه‌ڵۆی هه‌واڵگریی توانیوویه‌تی یاریده‌ده‌ره‌كانی بكوژێت و پیلانه تیرۆریستییه‌كانیان پووچه‌ڵ بكاته‌وه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی سه‌قامگیریی بارودۆخه‌كه له عێراق".