روانگه‌ی ئه‌زهه‌ر: به‌هۆی بوونی میلیشیا تائیفییەکان و غیابی هێزە ئەمنییەکانە داعش له عێراق چالاك بووه‌ته‌وه
"له‌ماوه‌ی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كدا 73 هێرشی له عێراق ئه‌نجامداوه له‌كاتێكدا له سووریا ته‌نیا 43 هێرش بووه"
K24- هه‌ولێر:
بە گوێرەی راپۆرتێکی روانگەی ئەزهەر بۆ چاودێری فەتوا تەکفیرییەکان، رێکخراوی داعش لە عێراق چالاك بووەتەوە و لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەدا دێت، کە تیایدا چەکدارانی رێکخراوەکە جموجۆڵیان هەیە، له‌وانه‌ش، سووریا و وڵاتانی باکووری ئەفریقیا و تەنانەت ئەفغانستانیش، به شێوه‌یه‌ك، كه لە ماوەی تەنیا هەفتەیەکدا، داعش ٧٣ هێرشی لە عێراق ئەنجامداوە، لە کاتێکدا لە سووریا تەنیا ٤٣ هێرش بووە.
له‌كاتێكدا پرۆسە سەربازییەكانی هێزە هاوبەشەکانی عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌رده‌وام بووه، بەڵام وه‌ك ئه‌و روانگه‌یه ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، تا ئێستا نەتوانراوە سنوورێك بۆ کردەوەکانی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه دابنرێت، شارەزایانی عێراقیش پێیانوایە، یەکێك لەو هۆکارانەی کە وایکردووە داعش لە ناوچە رزگارکراوەکانی عێراق چالاك ببێتەوە، بوونی میلیشیا تائیفییەکان و غیابی سوپا و هێزە ئەمنییەکانە لەو ناوچانە.
هەروەها ئاوڕنەدانەوە و ئاوەدان نەکردنەوەی ئەو ناوچانەش، هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی کردەوەکانی داعش بووە.
پێشتر چاودێرانی سیاسی باوه‌ڕیان وابوون، دوای شکستی داعش لە عێراق، چەکدارانی رێکخراوەکە لە وڵاتانی دیکە سەرهەڵدەدەنەوە، بەڵام داعش تاکتیکی هێرش و پەلامارەکانی گۆڕی و بەردەوام بوو له کردەوەکانی کوشتن، تەقینەوە و رفاندن، تا سەرەنجام خۆی گەیاندە پیرۆزترین شار لای شیعەکان، كه شاری کەربەلایه.
H.B