چالاكوانان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر نهێنیترین و پارێزراوترین ناوچه‌ی ئه‌مه‌ریكا
بۆ بینینی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان چوونه
K24 - هه‌ولێر:
پرسی "ناوچه‌ی 51"ی ئه‌مه‌ریكا، بووه‌ته باسێكی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ته‌نانه‌ت له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكاش، به‌تایبه‌ت له چه‌ند مانگی رابردوودا، چالاكوانانیش به گاڵته‌وه بانگه‌وازێكیان له فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی 20ی ئه‌یلوول، هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ناوچه‌كه، تا دڵنیاببنه‌وه له‌وه‌ی ئایا به‌راستی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان له‌و شوێنه هه‌ن یان نا، به‌و پێیه‌ی ده‌نگۆی زۆر له باره‌ی بوونی بوونه‌وه‌ره‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه.
له رێككه‌وتی دیاریكراودا، ئێواره‌ی هه‌ینی، له دوو شارۆچكه‌ی نزیكه‌ی بنكه‌كه، ئاهه‌نگی میوزیكی تایبه‌ت به‌و كه‌سانه به‌ڕێوه‌چوو، كه بڕوایان به بیردۆزی پیلانگێڕی هه‌یه و پێیانوایه، بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان له ناوچه‌ی 51 هه‌ن، بۆیه له رووی سه‌ربازییه‌وه رێكاری پێویست بۆ پاراستنی بنكه‌كه گیرایه به‌ر.
پۆلیسی ناوچه‌كه رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 100 كه‌س له نزیك ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی 51 كۆبوونه‌وه، تا به‌یانییه‌كه‌ی هه‌مان رۆژ، ژماره‌یان هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، پۆلیس 5 له‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی ده‌ستگیركرد، دوو له‌وانیش سنووری ناوچه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندبوو.
وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا ده‌رده‌كه‌وێت، یه‌كێك له چالاكوانان له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌كه، ئاڵای كۆریای باكووری هه‌ڵكردووه.
چالاكییه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاهه‌نگئامێز و ئاشتییانه بوو، هه‌ندێك له چالاكوانانیش جلوبه‌رگی هاوشێوه‌ی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كانیان پۆشیبوو.
ناوچه‌ی 51، له ویلایه‌تی نیڤادای ئه‌مه‌ریكایه و به شوێنێكی پارێزراو و نهێنی ناوده‌برێت و باس له‌وه ده‌كرێت، كه نهێنیترین تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و شوێنه ئه‌نجامده‌درێت و بوونه‌وه‌ری ئاسمانیش له شوێنه‌كه هه‌ن.
له‌م دواییانه‌ش، زنجیره درامایه‌ك به‌ناوی "دۆسیه ته‌مومژاوییه‌كان" تیشكی زیاتری خسته سه‌ر ناوچه‌ی 51 و لایه‌نگرانی بیردۆزی پیلانگێڕی زیاتر كرد، كه له‌و بڕوایه‌دان بوونه‌وه‌ری ئاسمانی له شوێنه‌كه‌دا هه‌ن، ئه‌وه‌ی گومانه‌كانی له باره‌ی ئه‌و شوێنه زیاتر كردووه ئه‌وه‌یه، كه له هیچ یه‌كێك له نه‌خشه‌كانی ئینته‌رنێت وه‌كو گووگڵ، ویكیماپیا و نه‌خشه‌كانی دیكه، ئه‌و شوێنه ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام تا ئێستا هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه، له چوارچێوه‌ی بیردۆزی گریمانه‌ن و راستییه‌كان نه‌سه‌لمێنراون.
#Area51 #StormArea51 #clapthemcheeks pic.twitter.com/PSb8M6kkEj
— Mick Akers (@mickakers) September 20, 2019
ئ. م