ئێران له سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌ست به نمایشی سه‌ربازی ده‌كات
هێزه ده‌ریاییه‌كانیش له ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌ست به مانۆڕی سه‌ربازی ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
گوته‌بێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی عێراق و ئێران، سبه‌ی هێزه‌كانی سوپا و سوپای پاسداران له سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌ست به نمایشی سه‌ربازی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی میدیا ئێرانییه‌كان، ره‌مه‌زان شه‌ریف، گوته‌بێژی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له نمایشه‌كه‌دا به‌شێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان و توانای به‌رگرییان ده‌خه‌نه روو.
وه‌ك راشیگه‌یاند، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته به‌ر له به‌ڕێكه‌وتنی بۆ نیۆیۆرك بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له میانه‌ی نمایشه سه‌رازییه‌كه‌دا له تاران گوتارێك پێشكه‌ش بكات.
وه‌ك بڕیاره، هێزه ده‌ریاوانییه‌كانیش له ئاوه‌كانی كه‌نداو له سنووری شاری به‌نده‌ر عه‌باسه‌وه مانۆڕێكی سه‌ربازی ده‌ستپێ ده‌كه‌ن و له مانۆڕه‌كه‌دا عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ئاماده ده‌بێت و گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، دوای هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه و هاوكات سه‌پاندنی سزای نویی ئابووری له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه بۆ سه‌ر تاران، گژی زیاتر له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه درووستبووه.
له‌وباره‌شه‌وه مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ناردنی هێزی زیاتری سه‌ربازی ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه كه‌نداو و بۆ به‌ھێزكردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی و مووشه‌كیی سعوودیه و ئیمارات، هاوكاریی ئه‌و دوو وڵاته بكه‌ن.
H.B