ئەمەریكا و چین بەردەوامی بە دۆسییەكانی تایبەت بە جەنگی بازرگانی دەدەن
"دانووستاندنێكی بازرگانی سەركەوتوو لە نێوان چین و ئەمەریكا بەڕێوەچوو"
K24 - ھەولێر
ئاژانسی شینگوا رایگەیاند، چین و ئەمەریكا دانووستاندنێكی بازرگانی سەركەوتوویان لە واشنتن ئەنجامدا.
ئاژانسی شینگوای چینی ئاماژەی بەوەداوە، كە چین و ئەمەریكا سەبارەت بە جەنگی بازرگانی نێوانیان، بە سەركەوتوویی دانووستاندنە بازرگانییەكانی نێوان ئەنجامداوە.
ئاژانسی شینگوای چینی ئەوەی خستووەتەڕوو، ھەردوو وڵات رێككەوتن لەسەر ئەوەی بەردەوامی بە دۆسییەكانی تایبەت بە جەنگی بازرگانی نێوانیان بدەن و تاوتوێی ناوەڕۆكی گفتوگۆ بازرگانییەكانیان كردووە، كە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەكەم بەڕێوەبچێت.
ھ.م