عێراقی و ئێرانی بۆ كڕینی خانووبەرە لە توركیا پێشبڕكێ دەكەن
ئێرانییەكان ئەمساڵ 3 ھەزار و 135 یەكەی نیشتەجێبوونیان لە توركیا كڕیوە
K24 - ھەولێر
ئێرانییەكان پێشبڕكێ لەگەڵ عێراقییەكان دەكەن بۆ كڕینی خانووبەرە لە توركیا و بە پێش عێراقییەكان دەكەونەوە.
بەگوێرەی نوێترین ئامارەكانی تایبەت بە كەرتی خانووبەرە لە توركیا، دەركەوتووە كە ئێرانییەكان لە ماوەی مانگەكانی رابردوودا زیاترین خانوویان لە شارەكانی توركیا كڕیوە، بەجۆرێك لە سەرەتای ئەمساڵەوە 3 ھەزار و 135 یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیوە، بەوەش بەپێش عێراقییەكان كەوتنەوە، ئەو ژمارەیەش بە بەراورد بەو یەكانەی كە ساڵی رابردوو كڕیویانە بەرێژەی 89% بەرزبوونەوەی تۆمار كردووە.
ئامارەكان دەریدەخەن، وڵاتەكە لە سەرەتای ئەمساڵدا توانیویەتی 28 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون بفرۆشێتە كڕیارە بیانییەكان.
دوای ئێرانییەكان، ھاووڵاتییانی عێراقی دێن لە لیستی زۆرترینی ئەو كەسانەی كە خانوو لە توركیا دەكڕن.
ھ.م