ژاپۆن پشتبەستن بە نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمدەکاتەوە
ژاپۆن بە بەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە گازی شلکراوە دەکات
K24 – ههولێر:
رۆژنامەی نیکی ژاپۆنی بڵاویکردووەتەوە، هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لە ژاپۆن بە بەهای 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە گازی شلکراوە دەکەن، ئەوەش بەهۆی مەترسییەکان لە جێگیری هاوردەی نەوتی خاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
حکومەتی ژاپۆن ئامانجییەتی پشتەستنی بە نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەراست کەمبکاتەوە، بە تایبەت دوای هێرشەکان بۆ سەر دوو دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی سعودیە.
ئەمە لە کاتێکدایە ژاپۆن لە هاوردەی نەوت 90% پشتی بە نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەستووە.
لە رۆژنامەکەدا هاتووە، ئیسشۆ سوجاوارا وەزیری پیشەسازی ژاپۆن لە میانی کۆنفراسی بەرهەمهێنەر و بەکاربەری گازی سروشتی شلکراوە لە تۆکیۆ پلانەکە بڵاودەکاتەوە.
هاوکات بە گوێرەی رۆژنامەکە، بڕی ئەو دە ملیار دۆلارە بۆ پارەدارکردنی کەرتی گشتی و تایبەت، بانکی ژاپۆن بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی و کۆمپانایای ژاپۆنی نیشتمانی بۆ نەوت و گاز و کانزا لایەنی حکومین و دابین دەکەن، هەروەها کۆمپانیاکانی بازرگانی تایبەت و دامەزراوە داراییەکانیش بەشێک دەبن لە پارەدارکردنەکە.
H.J