نهێنییەکی دەنگەکانی باشترین یاریزانی جیهان ئاشکرابوو
بزانە کێ دەنگی بە ڤان دایک داوە و کێ دەنگی بە مێسی داوە
مێسی لەسەر ئاستی راهێنەران و یاریزانان و هاندەران زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام ڤان دایک لەسەر ئاستی رۆژنامەنووسان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
لەسەر ئاستی راهێنەران، مێسی 379 خاڵی بەدەستهێناوە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ 307 خاڵی وەرگرتووە و ڤان دایکیش 289 خاڵی لەلایەن راهێنەرانەوە پێدراوە.
لەسەر ئاستی کاپتنەکانیش، مێسی 377 خاڵی بەدەستهێناوە، ڤان دایک 337 خاڵی هەیە و کریستیانۆ رۆناڵدۆش 330 خاڵی وەرگرتووە.
لەسەر ئاستی هاندەران، مێس نزیکەی ملیۆنێک و 400 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە و کریستیانۆ رۆناڵدۆش نزیکەی ملیۆنێک دەنگی هەیە و ڤان دایکیش نزیکەی 705 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
ڤان دایک لەسەر ئاستی رۆژنامەنووسان زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و 462 خاڵی بەدەتسهێناوە، مێسی 364 خاڵی وەرگرتووە و کریستیانۆ رۆناڵدۆش 264 خاڵی هەیە.