هێمن هەورامی: شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر بانگهێشتی ناوەندی رافیده‌ین بۆ لێکۆڵینەوە ئه‌نجام ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە سەرۆکایەتیی شاندێك سەردانی بەغدا دەکات و گوتیشی: سەردانەکەیان لەسەر بانگهێشتی ناوەندی رافیده‌ین بۆ لێکۆڵینەوەیە.
هێمن هەورامی گوتیشی: شاندەکەیان بەشداری پانێڵەکانی کۆڕبەندی رافیدەین دەکات و روونکردنەوە لەبارەی بارودۆخی ناوچەکە و پێگەی هەرێمی کوردستان دەدەن.
هه‌ر له‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌دا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش، هێمن هەورامی دووپاتی كرده‌وه، دەبێت لەم وەرزەی پەرلەمان پڕۆژەیاسای چاکسازی بهێندرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت.
هێمن هەورامی گوتیشی: ئەو فراکسیۆنانەی لایەنەکانیان بەشداریان لە حکوومەتدا کردووە، لەگەڵ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازین.
H.B