حه‌سه‌ن رۆحانی: ئێڕان بە مەرج ده‌ست به دانوستان ده‌كات
"لە گەڵ نەیارێك دانوستان ناکەین کە دەیەوەێت بە گۆشار ئێران ملکەچ بکات"
K24- هه‌ولێر:
حەسەن رۆحانی سه‌رۆك کۆماری ئێران له 74ـه‌مین لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیۆیۆرك وتارێکی پێشکه‌ش کرد و تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر رەتکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا کردەوە.
رۆحانی لە ئەگەری بەردەوامبوونی گۆشارەکانی ئه‌مه‌ریكاش بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی رایگەیاند، ئێڕان بە مەرجی جێبەجێ کردنی بەڵێنەکان لە رێککەوتن نامەی ئەتۆمی دانوستان ئەنجام دەدات.
رۆحانی گوتی: من بە نوێنەرایەتی گەل و وڵاتەکەم دەلێم، وەڵامی ئێمە بۆ دانوستان لە ژێر گۆشار نه‌خێره، حکوومەت و گەلی ئێران ماوه‌ی ساڵ‌و نیوێكە لە ژێر سەختترین گەمارۆ خوراگیری دەکەن، هیچ کات لە گەڵ نەیارێك دانوستان ناکەین، کە دەیەوەێت بە چەکی گۆشار و هەژاری و گەمارۆ ئێران ملکەچ بکات.
سه‌رۆك كۆماری ئێران رووی قسه‌كانی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد و گوتی: ئەگەر وەڵامی بەلێتان لە ئێمە دەوێت، هەر به‌و جۆرە ده‌بێت کە رێبەری گەورەی ئێران فەرموویەتی، تەنیا رێگە بۆ دانوستان پابەند بوونە بە بەڵێنەکان.
H.B