واشنتن و تۆکیۆ بە بەهای 40 ملیار دۆلار رێککەوتنێک واژۆ دەکەن
ترەمپ: ژاپۆن بە بەهای حەوت ملیار دۆلار کاڵای ئەمریکی دەکڕێت
K24 – ههولێر:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و شێنزۆ ئابێ سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن رێککەوتنی بازرگانییان لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کرد، بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ژاپۆن بە بەهای حەوت ملیار دۆلار کاڵا لە ئەمەریکا دەکڕێت.
لە مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتنەکە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ترەمپ گووتی، لە قۆناخی یەکەمی رێککەوتنەکە قەبارەی بازرگانییەکە 40 ملیار دۆلارە لە نێوان هەردوو وڵات.
هەروەها نووسینگە نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا ئەو رێککەوتنەی بە دەستکەوتێکی سەرەتایی وەسف کرد، بە تایبەت دوای کرانەوەی بازاڕەکان بە رووی بەرهەمە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکانی ئەمریکا.
نووسینگەی نوێنەری بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا، 90% بەرهەمە کشتوکاڵی و خۆراکییەکانی ئەمەریکا کە هەناردەی ژاپۆن دەکرێن لە لایەن وڵاتەکەوە لە پێناسی گومرگی دەبەخشرێن. یاخود رێژەی پێناسەکانیان لەسەر کەمدەکرێتەوە.
رۆیتەرز
H.J