واشنتن سیستەمی بانکی بۆ داهاتی ماریوانا دەکاتەوە
کشتوکاڵی ماریوانا لە ئەمهریکا پێشکەوتووە
K24 – ههولێر:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا، پڕۆژە بودجەی کردنەوەی سیستەمی بانکی بۆ بازرگانانی ماریوانا پەسەند دەکات.
کشتوکاڵی ماریوانا لە ئەمهریکا پێشکەوتووە، بە جۆرێک لە کۆی 50 ویلایەت لە 47 ویلایەت دەچێندرێت و بە چەندین جۆر سوودی لی دەبینرێت، هەروەها نزیکەی 200 هەزار کەس لە کشتوکاڵی ماریوانا کاردەکەن و بە ملیاران دۆلار داهاتی هەیە.

بەڵام بە گوێرەی یاساکانی بانکی فیدڕاڵی ئهمهریكا ماریوانا بە بێهۆشکەرێکی مەترسیدار ناوی هاتووە وەک حەبی کۆکایین و هیرۆین، ئەوەش بە واتای ئەوە دێت بەرهەمهێنەرانی ناتوانن داهاتی فرۆشیان لە سیستەمی بانکی فیدڕاڵیدا دابنێنن. ئەوەش وا لە بەرهەمهێنەران دەکات کە کاروباری بازرگانیان بە شێوەی کاش ئەنجام بدەن، بەو هۆیەشەوە دووچاری دزی و ناچاربوون به خزمەتگوزاری پاسەوانی بەکرێ بگرن.
هاوکات پڕۆژە یاسای سیستەمی بانکی بۆ بەرهەمهێنەرانی ماریوانا بە زۆرینەی دەنگی 321 دەنگی بەڵێ و 103 دەنگی نەخێر پەسەندکرا، کە مەبەست لێی شەفافیەت و لێپرسینەوەیە، هەروەها هاوکاری لایەنەکان دەکات بۆ دۆزینەوەی گواستنەوەی پارەی نایاسایی، خۆ دزینەوە لە باج و سپیکردنەوەی پارە و چەندین تاوانی دیکە.
.jpg)
ئاد پێرلمۆتەر، نوێنەری دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا رایگەیاند، ئەو یاسایە رێگری لە تاوانی گەورە لە کۆمەڵگەی ئەمهریکا دەکات، کە کارکەر و کارمەندانی ئەو پیشەسازییە ببوونە ئامانجی تاوان و دزین بەهۆی دراوە کاشەکانیان".
لە لایەکی دیکەوە دژبەرانی ئەو بڕیارە دەڵێن، چەتەی ماددە هۆشبەرەکان کە لە ماریوانا کاردەکەن، ئەو یاسایه دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی دەستیان بە سیستەمی بانکی بگات.

هەروەها ئەو پڕۆژەیە یاسایە دەبێت لە ئەنجوومەنی پیران پەسەند بکرێت و دواتر لە لایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا رەزامەندی لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی کاری پێبکرێت.