خواست لەسەر نەوت کەم دەکات
سەرۆکی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینییەکانی ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
سەرۆکی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئاژانسەکە پێشبنییەکانی بۆ گەشەی خواست بۆ سەر نەوتی جیهانی بۆ ساڵانی 2019 و 2020 کەمدەکاتەوە ، ئەگەر ئابووری جیهانی زیاتر دابەزێت.
ئاژانسی وزە پێشبینییەکانی بۆ گەشەی خواستی جیهانی بۆ نەوت بە 1.1 ملیۆن بەرمیل لە ساڵی 2019 و بە 1.3 ملیۆن بەرمیل رۆژانە لە ساڵی 2020 دیاریکرد،لە کاتێکدا گوشارەکانی بازرگانی جیهانی مەترسییە لەسەر بەکارهێنانی نەوتی خاو، بەوەش گەشەی خواست بە سسترین ئاستی دا تێپەڕ دەبێت دوای قەیرانی دارایی لە ساڵی 2008.
فاتح بیرۆڵ سەرۆکی ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو پرسە پەیوەستە بە ئابووری جیهان، ئەگەر ئابوورییەکە دابەزێت، بێگومان پێشبینییەکان بۆ خواستی نەوتی لە جیهاندا کەمدەکەینەوە.
H.J