سعودیە: ئاستی بەرهەمهێنانی نهوت گەڕاوەتەوە ئاستی پێشووی
گازی ئیثانیش خواستی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە
K24 – ههولێر:
عەبدولعەزیز بن سەلمان وەزیری وزەی سعودیە رایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی وڵاتەکەی لە گازی شل و نهوت گەڕاوەتەوە ئاستی پێشووی و بەرهەمهێنانی گازی ئیثانیش خواستی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە.
ئەو لێدوانەی وەزیری وزەی سعودیە دوای هێرشەکان لە 14ـەی ئەم مانگە بۆ سەر دامەزراوەی ئارامکۆ دێت کە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتهکەی زیاتر لە 50% دابەزاند، بەڵام بەرهەمهێنانی سعوودیە جارێکی دیکە لە کۆتایی مانگدا بە رێژەیەکی بەرچاو بۆ 11.3 ملیۆن بەرمیل نهوتی رۆژانە بەرزدەبێتەوە.
هاوکات عەبدولعەزیزی بن سەلمان رایگەیاند، بەرهەمهێنانی سعوودیە لە گازی ئیثان گەیشتووەتە 900 ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا، لە کاتێکدا 940 ملیۆن پێ سێجا خواستی ناوخۆییە رۆژانە، وەزیری وزە ئاماژەی بەوەدا ئەو رێژە کورتهێنانە زۆر کەمە تەنیا 5.4%.
هەروەها وەزیری وزەی سعوودیە گووتیشی: کارکردن لە کارگەی گازی شلی سروشتی لە کێڵگەی شیبە دەستی پێکردووەتەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا خواستی ناوخۆ 100% پڕدەکاتەوە.