به فه‌رمی، دوای مێسی، بارسێلۆنا ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ده‌ستدا
ئه‌م یاریزانه له‌وه‌ته‌ی هاتۆته بارسێلۆنا تووشی هه‌شته‌مین پێكان بوو

یانه‌ی بارسێلۆنا پێكانی عوسمان دێمبلی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش هه‌شته‌مین پێكانی ئه‌و یاریزانه‌یه له‌وه‌ته‌ی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیایه‌كه گواستراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی دوێنی بۆ مه‌شق و راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی بارسێلۆنا گه‌ڕایه‌وه و ناوی له لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان بوو بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له دژی خیتافی، به‌ڵام له دوایین مه‌شق و راهێنان هه‌ستی به ئازار كردووه.
بارسێلۆنا له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دێمبلی له ماسولكه‌كانی ڕانی چه‌پی كێشه‌ی هه‌یه و به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له دژی خیتافی ناكات.
عوسمان دێمبلی ته‌مه‌ن 22 ساڵ، له هاوینی 2017 له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه به به‌های 125 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه له‌گه‌ڵ بارسا 67 یاری كردووه، 18 گۆڵ و 17 ئاسیستی تۆمار كردووه.
