به ڤیدیۆ.. ئینته‌ر میلان شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆماركرد
كۆنتی رێگه‌ی نه‌دا ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی یوڤێنتۆس له پێشه‌نگ 2 كاتژمێر تێپه‌ڕ بكات
ئینته‌ر میلان رێگه‌ی نه‌دا ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی یوڤێنتۆس له پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی 2 كاتژمێر تێپه‌ڕ بكات و شوێنه‌كه‌ی پێ چۆل كرد، به‌وپێیه‌ی ئینته‌ر به 10 یاریزان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به سامپدۆریا هێنا و به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی 20 ستیفانۆ سینسی گۆڵی یه‌كه‌می ئینته‌ر میلانی له دژی سامپدۆریا كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 2 خولهك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه، ئالێكسیس سانچێزی هێرشبه‌ری چیللی یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی به درێسی ئینته‌ر كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یاریزانه زۆری نه‌برد كاتێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
له خوله‌كی 55 یه‌عقوب جانكتۆ جیاوازییه‌كه‌ی بۆ سامپدۆریا كه‌مكرده‌وه و تاكه گۆڵی یانه‌كه‌ی له یارییه‌كه له دژی ئینته‌ر كرد.
ئینته‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به 10 یاریزان یاری ده‌كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 61 رۆبێرتۆ گالیاردینی گۆڵی سێیه‌می بۆ ئینته‌ر میلان زیاد كرد و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئینته‌ر كۆتایی هات.
ئینته‌ر میلان له كۆی 6 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی هه‌ر 6 یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه، 13 گۆڵی كردووه و ته‌نیا 2 گۆڵی لێكراوه و به 18 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه.