گەنجێكی 24 ساڵ لە ترسی سەربازیی ھاوسەرگیری لەگەڵ ژنێكی 81 ساڵی دەكات

بۆ ئەوەی لە سەربازیی رزگاری بێت ھاوسەرگیری لەگەڵ ژنێك دەكات 57 ساڵ لە خۆی گەورەترە

K24 - ھەولێر

گەنجێكی ئۆكرانی تەمەن 24 ساڵ بۆ ئەوەی سەربازیی نەكات ھاوسەرگیری لەگەڵ ژنێكی تەمەن 81 ساڵی دەكات.

لە وڵاتی ئۆكرانیا بەپێی یاسای وڵاتەكە سەربازیی زۆرەملێیە و ھەموو گەنجێك دەبێ سەربازیی بكات، بەڵام ھەندێك مەرج ھەن گەنجان لە سەربازیی رزگار دەكات، یەكێك لەو مەرجانە  ئەوەیە ھەر گەنجێك ھاوژینەكەی نەخۆش و كەمئەندام بێت دەتوانێت سەربازیی نەكات. بۆیە ئەو گەنجە ئۆكرانییە بەناوی ئەلێكساندەر كۆندراتيوك، ھاوسەرگیری لەگەڵ كچە مامەكەی دەكات كە تەمەنی 81 ساڵە بۆ ئەوەی لە سەربازیی رزگاری بێت.

ھاوسەری ئەلێكساندەر 57 ساڵ لە خۆی گەورەترە.

ھ.م