دۆلاری ئەمه‌ریکی بەرامبەر زۆربەی دراوەکان دابەزی

بەهۆی نادڵنیایی وەبەرهێنەران

K24 – هه‌ولێر:

دۆلاری ئەمه‌ریکی لە بەرزترین ئاستەکانی چەند هەفتەی رابردووی بەرامبەر سەبەتەی دراوە سەرەکییەکان رووی لە دابەزین کرد، ئەوەش بەهۆی نادڵنیایی وەبەرهێنەران لەو دۆخە سیاسییە نوێیەی ئەمه‌ریکا و چاوەڕوانییان لە ئەنجامی دانوستاندنی نێوان ئەمه‌ریکا و چین.

دۆلاری ئەمه‌ریکی بەرامبەر یەن کەمێک دابەزی کە ئەو دراوە ژاپۆنییە بە پەناگەیەکی ئارام بۆ وەبەرهێنەران دادەنرێت، بەجۆرێک بۆ ئاستی 107.70 دۆلار دابەزی، و بەرامبەر یۆرۆش لە ئاستەکانی 1.0921 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات دۆلاری ئەمه‌ریکی بەرامبەر دۆلاری ئوستراڵی و نیوزلەندی بەهۆی کاریگەر بوونی بە دۆخی بازرگانی دابەزی، کە ئەو دوو دراوە بەهۆی گەشبینییەکان بە دانوستاندنە بازرگانییەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و چین لە مانگی داهاتوودا کەمێک بەرزبوونەوە.

لە هەمان کاتدا پاوەندی بەریتانی بۆ ئاستی 1.2330 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی بۆ کەمترین ئاستی دوو هەفتەی لە رۆژی پێنجشەممەدا دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە بازاڕەکان بە وردییه‌وە چاودێری لێکۆڵینەوەکانی هەواڵگری کۆنگرێس دەکەن لەبارەی پەیوەندی تەلەفۆنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەگەڵ هاوتا ئۆکرانیەکەی.