چه‌كدارێكی میلیشیاكان له عه‌فرین له‌كاتی دابه‌شكردنی ماڵی كورد كوژرا
له‌ناوخۆیاندا بووه‌ته شه‌ڕیان

K24 - هه‌ولێر:
له شارۆچكه‌ی مه‌یدانكێی سه‌ر به عه‌فرین، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری گرووپه میلیشیاییه‌كان، له كاتی دابه‌شكردنی ماڵ و موڵكی داگیركراوی كورد ده‌بێته شه‌ڕیان و یه‌كێك له شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌كوژرێت.
به گوێره‌ی ناوه‌ندی میدیایی عه‌فرین، ئه‌و چه‌كداره ناوی "ساڵح محه‌مه‌د"ه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی "جه‌به‌ل حهسسه" له گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری باشووری حه‌له‌ب و سه‌ر به میلیشیاكانی "مه‌جد"ـه، له‌گه‌ڵ دوو چه‌كداری دیكه‌ی سه‌ر به فه‌یله‌قی شام، رۆژی شه‌ممه 28ی ئهیلوول، له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ماڵه داگیركراوه‌كانی كورد ده‌بێته شه‌ڕیان و بریندار ده‌بێت، ئه‌مڕۆش له نه‌خۆشخانه به هۆی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی ناوه‌نده میدیاییه‌كه، چه‌كداره كوژراوه‌كه، ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌و خانووه‌ی كه له بنه‌ڕه‌تدا هی هاووڵاتییانی كورده داگیری كردووه، راده‌ستی دوو چه‌كداره‌كه‌ی دیكه بكات.
ناوه‌ندی میدیایی عه‌فرین، پێشتر بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه خانووه‌كه، هی هاووڵاتییه‌كی كورده به‌ناوی "ئه‌بو سامر" و خه‌ڵكی مهیدانكێیه و راده‌ستیان نه‌كردووه‌ته‌وه، له كاتێكدا له‌سه‌ره‌تای داگیركارییه‌كانی عه‌فرین له‌وێ نیشته‌جێ بووه.
دوای داگیركردنی عه‌فرین، چه‌كدارانی گرووپ و میلیشیا جیاجیا چه‌كدارییه‌كان، خانوو و ماڵی كورد داگیر ده‌كه‌ن بازرگانی پێوه‌ده‌كه‌ن.
ئ. م