"مانچێسته‌ر سیتی شوێنگره‌وه‌ی گواردیۆلای دۆزیوه‌ته‌وه"
مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت ئه‌م راهێنه‌ره بكاته جێنشینی گواردیۆلا
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، مانچێسته‌ر سیتی به دوای دۆزینه‌وه‌ی جێنشینی گواردیۆلادا ده‌گه‌ڕێت، به‌وپێیه‌ی گواردیۆلا له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سیتیزن كۆتایی دێت.
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه گومانی له مانه‌وه‌ی گواردیۆلا هه‌یه و بۆیه له ئێستاوه ئاماده‌كاری بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره كه‌ته‌لۆنیاییه ده‌كات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت جیۆڤانی ڤان برۆنكهۆستی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی فه‌ینۆرد رۆتردام بكه‌نه جێنشینی گواردیۆلا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه جیۆڤانی كه پێشتر هاوشانی گواردیۆلا له بارسێلۆنا یاری كردووه ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی مانچێسته‌ر سیتی له گفتووگۆدایه، له ڕووی پلان و شێوازی راهێنه‌رایه‌تی به ته‌واوه‌تی له گواردیۆلا نزیكه.
پێپ گواردیۆلا له هاوینی 2014 روویكرده مانچێسته‌ر سیتی، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه دوو نازناوی پرێمه‌رلیگ و نازناوێكی جامی فا و دوو نازناوی جامی خولی ئینگلیزی بردۆته‌وه.
