بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلێک کچێک گیان لەدەست دەدات

هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

کچێکی تەمەن 14 ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلەکەی لە ژێر سەرینەکەی گیان لە دەست دەدات.

ئالوا ئاسێتکیزی ئابزالبێک لە گوندی باستۆب لە وڵاتی کازاغستان لە کاتی گوێگرتن لە میوزیک و گۆرانی خەوی لێ دەکەوێت.

بەگووتەی پۆلیس، ئالوا مۆبایلەکە بە شەحنەوە بووە و لە نزیک سەریەوە باتریی مۆبایلەکەی تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

جۆری مۆبایلەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بەگوێرەی لێدوانەکانی پۆلیس، مۆبایلەکە بەهۆی گەرمبوونەوە تەقیوەتەوە.

پێشتر پسپۆڕان هۆشدارییان داوە لەوەی نابێت مۆبایل لەسەر شەحن دابنرێت بۆ ماوەیەکی زۆر چونکە رەنگە ببێتە هۆی گەرم بوونی باتریەکەی و بتەقێت، بە تایبەت ئەو باتریانەی بازرگانیین و کوالیتیان نزمە.

 

The Daily Mail

H.J