به فه‌رمی، مێسی و دێمبلی گه‌ڕانه‌وه مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كانی بارسێلۆنا
"به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی راهێنانه‌كانیان كردوو و بۆ یارییه‌كه‌ی ئینته‌ر میلان ئاماده ده‌بن"

به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو مێسی و دێمبلی گه‌ڕانه‌وه راهێنانه‌كانی بارسێلۆنا و پێشبینی ده‌كرێت بۆ یارییه‌كه‌ی چامپیۆنزلیگ ئاماده بن.
له دواین راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌ڕۆی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی ئینته‌ر میلان له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ مێسی و دێمبلی به شێوه‌یه‌كی ئاسایی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌شداریان له راهێنانه‌كان كرد.
مێسی له یاریی هه‌فته‌ی رابردوو تووشی پێكان بوو دێمبلیش له گه‌ڕی رابردوو پێش یارییه‌كه‌ی خێتافی دوورخرایه‌وه، به‌ڵام هه‌ردوو یاریزان به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌شداریان له دواین راھێنانه‌كانی بارسێلۆنا كرد و تا كۆتایش به ئاسایی به‌رده‌وام بوون و ئه‌گه‌ری هه‌یه له به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان یاریی بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا جۆردی ئه‌لبا و ئینسۆ فاتی راهێنانیان نه‌كردووه و له پێكانه‌كانیان چاك نه‌بوونه‌ته‌وه.
بارسێلۆنا رۆژی چوارشه‌مه كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له كامب نوو میوانداری ئینته‌ر میلان ده‌كات.
