تیروپشكی یارییه‌كانی جامی عێراق راكێشرا
یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ له یه‌كه‌مین یاری ئه‌ركیان ئاسانه
تیروپشكی جامی تۆپی پێی عێراق راكێشرا و له یه‌كه‌مین یاریدا یانه‌كانی زاخۆ و هه‌ولێر ئه‌ركیان ئاسانه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 30 ئه‌یلوولی 2019، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له به‌غدا تیروپشكی جامی عێراقی راكێشا.
یانه‌ی هه‌ولێر له یه‌كه‌مین یاریدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی دووز له شاری كه‌ركووك ده‌بێته‌وه، براوه‌ی ئه‌م یارییه له قۆناخی 16 رووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری یانه‌ی نه‌جه‌ف و نه‌فت ده‌بێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی زاخۆ له قۆناخی 32ـی جامی عێراق به‌رامبه‌ر حدوود یاری ده‌كات.
یارییه‌كانی جامی عێراق له رۆژانی (فیفا) به شێوازی یه‌ك یاری به‌ڕێوه ده‌چن، یارییه‌كانی قۆناخی 32 له رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات، یارییه‌كانی قۆناخی 16 له به‌رواری 13/11/2019) ده‌كرێن، یارییه‌كانی قۆناخی هه‌شت له 19/11/2019 ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو:
جه‌وییه ـ سادق
الحر ـ دیوانییه
به‌غدا ـ سناعات كاره‌با
سه‌ماوه ـ مینا
میسان ـ نه‌جمه
به‌له‌د ـ كفل
زه‌ورا ـ موسڵ
نه‌جه‌ف ـ نه‌فت
كه‌رخ ـ نه‌فتی وه‌سه‌ت
قاسم ـ بابل
به‌نی سه‌عید ـ شورته