زێدان: سبه‌ی دوو بژارده‌مان له‌ چامپۆنزلیگ له‌به‌رده‌مه‌، یه‌كه‌میان بردنه‌وه‌ دووه‌میان بردنه‌وه‌

زێدان: یارییه‌كه‌ی سبه‌ی گرینگترین یاری ئه‌م وه‌رزه‌مان ده‌بێت

ریال مەدرید دوای دۆرانەكەی لە گەڕی یەکەم بەرامبەر پاریس سانجێرمان، ئەمجارەیان رووبەرووی کلەب بروجی بەلجیکی دەبێتەوە، لە کاتێکدا ئەم یانەیە پێنج یارییە لەسەر یەک تامی دۆڕانی نەکردووە، لە مێژووشدا بە یانە مەدریدییەکە نەدۆڕاوە.

مێرنگی لە دوایین چوار یاریی چامپیۆنزلیگ تەنیا یەک بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە سێ یاریش دۆڕاوە.

ریال مەدرید لە مێژوودا دووجار یاریی لەگەڵ کلەب بروج کردووە یانە ئیسپانیەکە لە یارییەک دۆڕاوە و لە یارییەکیش یەکسان بووە، بەڵام زیدان پێش ئەوەی رووبەڕووی گەلاتەسەرای بێتەوە دەیەوێت یەکەم سێ خاڵ بەدەست بهێنێت و ئەم یارییە بە گرنگترین یاریی ئەم وەرزە دادەنێت.

ریال مەدرید سێ یارییەر لەسەر یەک لە لالیگا گۆڵی لێنەکراوە، زیدان دەیەوێت لەم یارییەش بە گۆڵخاوێنی بێنە دەرەوە، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە دێربی بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و پارێزگارییان لە پێشەنگی لالیگا کرد.

زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا به‌مجۆره‌ وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه‌:

"لەم یارییە دوو ئەگەرمان لەپێشە، یان ببەینەوە یانیش ببەینەوە، هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە، بە باشی دەستمان بەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ نەکرد، بۆیە دەبێت لەم یارییە بردنەوە بەدەست بهێنین، یارییەکەی کلەب بروج گرنگترین یاریی ئەم وەرزەمان دەبێت، پێویستە ببەینەوە چونکە ئێمە لە پلەی چوارەمی کۆمەڵەکەمان داین، هازارد تەنیا پێویستی بە کاتە، ئەگینا دڵنیام لێرە سەرکەوتوو دەبێت.

له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی سێشه‌ممه‌، له‌ كاتژمێر 7:55 خوله‌كی ئێواره‌ به‌ كاتی هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی كله‌ب بروج ده‌كات."