چین: کۆمپانیاکانمان دووچاری کێشە دەبنەوە

بەهۆی جەنگی بازرگانی

K24 – هه‌ولێر:

چۆنگ چان وەزیری بازرگانی چین رایگەیاند، کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بەهۆی جەنگی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دووچاری کێشە دەبنەوە.

وەزیری بازرگانی چین لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پەکین رایگەیاند، بازرگانی رووبەڕووی تەحەدی پێشبینی نەکراو دەبێتەوە، کە ناوخۆیی و دەرەکین.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشبینی دەکرێت گەڕێکی دیکەی دانوستانی بازرگانی لە نێوان ئەمه‌ریکا و چین لە ئاستێکی باڵا دەستپێبکاتەوە.

بڕیاره‌ رۆژانی 10 و 11 مانگی داهاتوو نوێنه‌رانی چین و ئه‌مه‌ریكا لە واشنتن کۆببنەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە واشنتن هەوڵدەدات فشاری دیکەی دارایی بخاتە سەر چین، لە نوێترین هەوڵیشیدا لە توێژینەوەدایە بۆ دەرکردنی کۆمپانیا چینییەکان لە بۆرسەکانی ئەمه‌ریکا.