یاریزانێكی یانه‌ی هه‌ولێر له ته‌مه‌نی 19 ساڵی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند
"له داخی یانه‌ی هه‌ولێر بڕیاریدا بۆ هیچ یانه‌یه‌كی كوردستان یاری نه‌كات"
عیمران عه‌زیز یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر له ته‌مه‌نی 19 ساڵی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه بۆ هیچ یانه‌یه‌كی كوردستان یاری نه‌كاته‌وه، ده‌شڵێت: یانه‌ی هه‌ولێر ڕه‌نجی 5 ساڵه‌ی منیان به‌فیڕۆدا و له‌داخی ئه‌و یانه‌یه بڕیارمدا بۆ هیچ یانه‌یه‌كی كوردستان یاری نه‌كه‌مه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 30 ئه‌یلوولی 2019، عیمران عه‌زیز یاریزانی باڵی چه‌پی یانه‌ی هه‌ولێر له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبووك وازهێنانی خۆی له یاریكردن له كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌و یاریزانه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له یانه‌ی هه‌ولێر كه‌مترین مووچه‌ی وه‌رگرتووه و شه‌ش جاریش تووشی پێكان بووه و هیچ كه‌سێكی یانه‌كه‌ش لێی نه‌پرسیوه و مووچه‌كه‌شیان نه‌داوه‌تێ، ده‌شڵێت: خۆ من له تیپه میللیه‌كان تووشی پێكان نه‌هاتووم له كاتی به‌رگریكردن له درێسی یانه‌ی هه‌ولێر تووشی پێكان هاتووم، كه‌چی پشتیان تێ‌كردم و له‌سه‌ر تێچووی خۆم چاره‌سه‌ری پێكانه‌كه‌م كرد و هه‌موو هه‌وڵ و كۆششی 5 ساڵه‌ی منیان له یانه‌ی هه‌ولێر سفر كرد، له كاتێكدا پێشتر له‌به‌رخاتری یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی یانه‌ی كهرخم ڕه‌تكرده‌وه و مانه‌وه‌م له هه‌ولێر هه‌ڵبژارد.
عیمران عه‌زیز كه پێشتر یاری بۆ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی هه‌ولێر كردووه له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوا له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات مافی ده‌ستبه‌رداربوونی بده‌نێ، ده‌شڵێت: هیوادارم یانه‌ی هه‌ولێر به‌خۆیدا بچێته‌وه، چه‌نده‌ها گه‌نجی وه‌كو من ئومێدیان له دڵه و بێ ئومێدیان مه‌كه‌ن و مافی ده‌ستبه‌رداربوونیان پێ بده‌ن.
عیمران عه‌زیز گوتیشی: له یانه‌ی پایته‌خته‌كه‌م ده‌رفه‌تی زیاتریان به من نه‌دا و بێ ئومێدیان كردم، بۆیه له داخان وازهێنانم له یاریكردن له كوردستان راگه‌یاند و ده‌چمه به‌غدا و ئاماده‌م به‌بێ پاره یاری بۆ یانه‌یه‌كی ئه‌و شاره بكه‌م.