به به‌ڵگه.. ئێران دوو دیپلۆماتكاری عێراقی ده‌ستگیر ده‌كات و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات
هه‌رچه‌ند پارێزبه‌ندی دیپلۆماسیان هه‌یه به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان داوای كه‌فاله‌ی مادییان لێ كراوه
K24- هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران دوو كارمه‌ندی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه به ئه‌ركێكی فه‌رمی له ئێرانن، له شاری مه‌شهه‌د ده‌ستگیرده‌كات.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمیش كه له كونسۆڵخانه‌ی عێراقه‌وه له مه‌شهه‌د ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراوه، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران دوو كارمه‌ندی ئه‌وانیان له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ستگیركردووه و وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو كارمه‌نده پارێزبه‌ندیی دیپلۆماسی‌یان له‌و وڵاته هه‌یه، ئه‌شكه‌نجه‌یان داون.
له نووسراوه‌كه‌ی كونسۆڵخانه‌ی عێراقدا هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كارمه‌نده‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌وێك له زیندان هێڵراونه‌ته‌وه، ره‌وانه‌ی دادگا كراون و به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان له زیندان داوای كه‌فاله‌ی مادییان كردووه.
.jpg)
له ماوه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌مه چه‌ندین حاڵه‌تی هاوشێوه‌یه له ئێران به‌رامبه‌ر عێراقییه‌كان تۆماربكرێت، دوایین حاڵه‌تیش له 18ی ئابی ئه‌مساڵ بوو، كاتێك ئه‌فسه‌رێكی ئێرانی له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌شهه‌د ئافره‌تێكی شاری نه‌جه‌فی عێراقی له ته‌مه‌نی په‌نجاكان ئه‌شكه‌نجه‌دا و ئه‌و رووداوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا.
H.B
