کۆریای باشوور مۆڵەتی باوکایەتی بۆ فەرمانبەران درێژدەکاتەوە
دەیەوێت هاوکاری زیاتری دانیشتووانی بکات
K24 – ههولێر:
کۆریای باشوور مۆڵەتی منداڵ بوون بۆ ئەو فەرمانبەرانەی لە رەگەزی نێرن بۆ 10 رۆژ درێژ دەکاتەوە.
سیئۆل بەو هەوڵەی دەیەوێت هاوکاری زیاتری دانیشتووانی بکات بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە نێوان کارکردن و ژیانی خێزانییان رابگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆریای باشوور پیاو تەنیا دەتوانێت سێ رۆژ داوای مۆڵەت بکات کاتێک هاوژینەکەی منداڵی دەبێت.
لەو بارەیەوە وەزارەتی کار رایگەیاند، یاسای درێژکردنەوەی ماوەی مۆڵەت بۆ 10 رۆژ لە رۆژی سێشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات بۆ قەرەبووکردنەوەی کورتهێانی دارایی کۆمپانیا بچووکەکان، حکومەتی کۆریای باشوور لە پلانیدایە قەرەبووی 5 رۆژی مووچەی فەرمانبەرە پیاوەکان بکات کە داوای مۆڵەتی باوکایەتی دەکەن.
هاوکات حکومەتی کۆریای باشوور کار لەسەر کەمکردنەوەی کاتی دەوامی ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە منداڵەکانیان تەمەنیان 8 ساڵ یاخود کەمترە.
هاوکات بە گوێرە یاسا نوێیەکە ئەو فەرمانبەرە پیاوانەی کە خێزانەکانیان منداڵیان دەبێت رێگەیان پێ دەدرێت بۆ ماوەی دوو ساڵ کاتژمێری کەمتر دەوام بکەن.