کوهیت: پاشکۆیەکی بازرگانی لە بەغدا دهكهینهوه
کوهیت بە پەرۆشە کە هاوکاری عێراق بکات
K24 – ههولێر:
خالد رەزوان، وەزیری بازرگانی پیشەساز و وەزیری دهوڵهتی كوهیت بۆ کاروباری خزمەتگوزاری ئاشکرای کرد، رەزامەندیان دەربڕیووە بە دامەزارندنی پاشکۆیەکی بازرگانی لە بەغدا کە سەر بە وەزارەت بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، کوهیت بە پەرۆشە کە هاوکاری عێراق بکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەرەو ئاستێکی بەرز پێش بکەوێت.
رەزوان گووتیشی: شاندێکی کوهیتی لە چەندین بواری جیاواز لە کەرتی تایبەت و حکومی مانگی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات بەشدار دەبێت لە پێشانگەی بەغدای نێودەوڵەتی.
هاوکات لای خۆیەوە محەمەد ئەلعانی وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکان تاوتوێی کرانەوەی دەروازەی سنووری سەفوان کرا، کە چاوەڕێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن بۆ ئەوەی زەوی بۆ کرانەوەی دەروازەکە تەرخان بکات.
وەزیری بازرگانی عێراق گووتیشی: گشت بابەتەکانی پەیوەست بە ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە کوهیت تاوتوێکرا.