بانکی ناوەندی لوبنان لیستێکی هاوردەکردن بە دۆلار ئامادە دەکات
بۆ هاوردەکردنی کاڵا سەرەکییەکان
K24 – ههولێر:
بە هۆی داکەوتنی دۆخی ئابووری لوبنان و قەیرانی دابینکردنی دۆلاری ئەمهریکی بانکی ناوەندی لوبنان رێنمایی نوێ لەبارەی دابینکردنی دۆلار بۆ هاوردەکردنی کاڵا سەرەکییەکان دەردەکات.
ریاز سەلامە پارێزگاری بانکی ناوەندی لوبنان، بە رێنماییەک ههموو بانکەکانی لوبنانی ئاگادار كردهوه، کە دۆلاری ئەمهریکی بۆ هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و گەنم و دەرمان دابین بکات.
لە رێنماییەکەدا هاتووە: بانکەکانی لوبنان پەڕاوی متمانە بۆ هاوردەکردنی بەرهەمەکان بکاتەوە، بانکی ناوەندیش بەهای پەڕاوەکان بە دۆلاری ئەمهریکی هاوتا دەکات، هەروەها بانکی ناوەندی بەهای ئاڵوگۆڕ بە 0.5% بۆ هەر دراوێک دیاری دەکات.
ئەمە لە کاتێکدایە لوبنان دووچاری مانگرتنی ناوخۆ بووەتەوە بەهۆی قەیرانی دارایی و قەیرانی دابینکردنی دۆلار لە بازاڕەکان.