لە ناوچەی یۆرۆ ئاستی چالاکی کارگەکان دابه‌زیوه‌

کەمترین ئاستی حەوت ساڵی رابردووی تۆماردەکات

K24 – هه‌ولێر:

چالاکی کارگەکان لە ناوچەی یۆرۆ بەردەوامە لە داکشان و لە نوێترین ئاماریشدا لە مانگی ئابی رابردوو کەمترین ئاستی حەوت ساڵی رابردووی تۆماردەکات.

بە گوێرەی داتاکانی نووسینگەی ئاماری Markit کە رۆژی سێشەممە بڵاوکرایەوە، پێنوێنی بەڕێوەبەر فرۆشی کارگەکان بۆ 45.7 خاڵ لە مانگی ئاب دابەزیووە، ئەوەش کەمترین ئاستییەتی لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2012ـەوە، هاوکات لە مانگی تەمووزی رابردووش 47 خاڵی تۆمارکردبوو.

ئەمە لە کاتێکدایە شرۆڤەکاران پێشینیان دەکرد پێنوێنی بەڕێوەبەرانی فرۆشی کارگەکان لە ناوچەی یۆرۆ 45.6 خاڵ لە مانگی ئاب تۆمار بکات.

هاوکات یۆرۆی ئەوروپیش بەرامبەر دۆلاری ئەمه‌ریکی بە رێژەی 0.11% بۆ ئاستی 1.0887 دابەزیووە.