خۆپیشانده‌رێك له به‌غدا كوژرا
میدیا عێراقییه‌كان ده‌ڵێن به گوللـه‌ی قه‌ناس بووه
K24 - هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌رێكی گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا، به گوللـه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژرا.
وێبسایتی "بغداد الیوم" بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه‌مێك به‌ر له ئێستا، خۆپیشانده‌رێك به‌ناوی "حه‌سه‌ن مه‌حمود فه‌رتووسی" به گوللـه‌ی قه‌ناس، كه به‌ر سه‌ری كه‌وتووه، گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كانیش، تا ئێستا به هۆی توندوتیژییه‌كان، 50 بریندار له هه‌ردوو لایه‌نی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانه‌وه هه‌یه.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019، بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی حكوومه‌ت، خۆپیشاندان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ستیپێكرد.
ئێستا ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه گۆڕه‌پانی ته‌حریر، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گیراون و رێگه ناده‌ن هیچ كه‌س له‌وێوه تێپه‌ڕبێت.
ئ. م