له خولی نایابی عێراق زاخۆ سبه‌ی له‌به‌رده‌م یارییه‌كی چاره‌نووسسازه
هیشام محه‌مه‌د یاریده‌ری یانه‌ی زاخۆ به‌ڵێنێك به هانده‌رانی ده‌دات
له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی عێراق، زاخۆ له یاریگای خۆی میوانداریی كاره‌بای شاری به‌غدا ده‌كات، ئه‌مه‌ش دووه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی كوردستانه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی.
زاخۆ به‌ده‌ستپێكێكی خراپ پێشوازی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایاب كردووه له دوو یاریی رابردوو شكست بۆته به‌شی، له‌مباره‌یه‌وه هیشام محه‌مه‌د یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت له‌و یارییه دۆخی زاخۆ به بردنه‌وه له كاره‌با راست بكه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له دوو یاری رابردوو خۆمان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی كاره‌با ئاماده كردووه و به ته‌واوه‌تی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ین.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، زاخۆ ئه‌و كێشانه‌ی چاره‌سه‌ر كردووه كه له یاری رابردوو له‌سه‌ر نیشانه‌ی كاپتن له نێو یاریزانانی تیپه‌كه دروست بوو.
زاخۆ و كاره‌با له كۆی 10 یاری رابردوو، زاخۆ 4 یاری بردۆته‌وه و 17 گۆڵی له نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌غدا كردووه، له به‌رامبه‌ردا كاره‌با له 2 یاری براوه بووه و 9 گۆڵیشی له زاخۆ كردووه و چوار یاریش به یه‌كسانبوون كۆتایی هاتووه.
له ئێستادا زاخۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ خاڵێكی هه‌بێت له خانه‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراقی دێت، كاره‌باش دوو یه‌كسانبوونی له‌سه‌ریه‌كی له ده‌ستپێكی خوله‌كه تۆمار كردووه و به 2 خاڵ له خانه‌ی دوازده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
