مێسی دوای بردنەوەیان لە ئینتەر میلان: بە دۆخێکی خراپ‌دا تێدەپەڕین بەڵام دڵخۆشم بۆیەکەمجار لەم وەرزە یارییەکم بە تەواوەتی ئەنجام دا
مێسی: پەیوەندیم لەگەڵ گریزمان باشە
لیۆنێل مێسی دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر ئینتەر میلان دڵخۆشی خۆی بە بەشداریکردنی لە یارییەکە دەربڕی و رەتیشیکردەوە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئانتوان گریزمان هەبێت.
دوای ئەوەی بە 2-1 لە ئینتەر میلانیان بردەوە، لیۆنێل مێسی یاریزانی بارسێلۆنا لەبارەی پەیوەندی لەگەڵ گریزمان گوتی 'بێگومان هیچ كێشه‌یه‌كم لە نێوان من و گریزمان نییه، هه‌ردووكمان ورده ورده له‌گه‌ڵ یه‌كتری رادێین، له ژووری جلگۆڕین په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یه و لەوە تێدەگەین بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕین و بە باشترین کاتەکانماندا گوزەر ناکەین، بردنەوەکەی ئەمشەومان زۆر پێویستبوو، ئێمە دوو بردنەوەی گرنگمان بەدەستهێنا، لە خیتافیمان بردەوە و ئەمشەویش لە ئینتەرمان بردەوە، سەرەتای وەرزش باش نەبووین، بەڵام ئێستا خەریکە دەکەوینە سەر رێچکەی خۆمان'.
هەروەها لیۆ دوای بردنەوەکەیان بە میدیاکارنیشی گوت 'له ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م كۆنتڕۆڵی تۆپمان كرد و به باشی یارییه‌كه‌مان به‌ڕێوه‌برد، پێویستبوو له‌م یارییه بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنین، دوای به‌رامبه‌ربوونه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند پێویستبوو سێ خاڵ به‌ده‌ست بهێنین، لەوەتەی دەستپێکی ئەم وەرزە یەکەمجارە بە درێژایی یارییەک بەشداریی بکەم، من زۆر دڵخۆشم چونكه توانیم بۆ ماوه‌ی 90 خوله‌ك یاریم كرد، له كۆتایی یارییه‌كه زۆر ماندوو بووم، به‌ڵام دڵخۆش بووم چونکە بەبێ پێکان یارییەکەم تەواوکرد، سه‌رجەم یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌مان باشن، ئارسەر ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد، ڤیدالیش هه‌میشه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی تۆپ نایابه، هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه باش یاریمان كرد'.