رێبوار تاڵەبانی: بەغدا هیچ کاتێک نیازی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی نەبووە
"ناوچە کوردستانییەکان باجی خراپەکارییەکانی بەغدا دەدەن"
K24 - ھەولێر
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایدەگەیەنێت، بەغدا هیچ کاتێک نیازی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی نەبووە، عێراق كاتێك بارودۆخی ناجێگیر بووبێت بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ کورد داوە.
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ناوچە کوردستانییەکان باجی خراپەکارییەکانی حکومڕانی لە عێراق دەدات، هەروەها حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەو وڵاتە هەر کاتێک بارودۆخیان ناجێگیر بووبێت بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ کورد داوە، بەڵام دواتر پەشیمانبوونەتەوە".
گوتیشی "عێراق هیچ کاتێک نیازی جێبەجێکردنی ماددەی 140ی نەبووە".
ھ.م