هەولێر و بەغدا لیژنهیهك لە بارەی کێشەی ناوچە کوردستانییەکان پێکدەهێنن
پرۆژەیەکی نیشتمانی ئاماده دهكرێت
K24 – ههولێر:
پرۆژەیەکی نیشتمانی بۆ چارەسەركردنی دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئاماده دهكرێت و ئەو پرۆژەیە لەگەڵ دۆخی ئێستا دەگونجێندرێت و پێداچوونەوە بە هەڵەکانی رابردووش دەکات. هەولێر و بەغداش لیژنهیهك لەبارەی کێشەی ناوچە کوردستانییەکان پێکدەهێنن و هەوڵدەدەن کێشەکانی ئەو ناوچانە چارەسەر بکەن.
به گوێرهی زانیارییهكانی كوردستان24 ههولێر به بەغداى راگەیاندووە ناکرێت لە بارودۆخی ئێستادا سەرژمێری لە کەرکووک ئەنجامبدرێت و ئەو واقیعەی ئێستا بەسەر کەرکووک بسەپێنن. چاودێرانیش مەترسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و سەرژمێری بەم دۆخەوە ناشارنەوە و دەڵێن دەبێتە هۆی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کوردستانییەکان.