له چاكسازی گهورانی سلێمانی زیندانیان فێری پیشهی جیاواز دهكرێن
ئەو کەسانەشی باری دارایان خراپە ھاوکاری دەكەن
K24 – سلێمانی:
لە ناو چاکسازی گەورانی سلێمانی، زۆرێك لە سزادراوان فێری پیشەی جیاواز کراون و ئێستا جگە لە ھاوکاریکردنی یەکتری، بەکەمترین نرخ جل و بەرگ بۆ کەسوکاری سزادراو و کارمەندان دەدورن، ئەو کەسانەشی باری دارایان خراپە ھاوکاری دەكەن, زۆرینەشیان یەک دێڕ قسەیانە, زیندان دەرگای ژیانی بەسەردا دانەخستوون، بەڵکو دەرگای ژیانێکی نوێی لێ کردوونەتەوە.
زیاد لە 1100 سزادراو لە چاکسازی گەورانی سلێمانیدان, جگە لە فێربوونی پیشە لە ناو چاکسازییەکە، سزدراو فێری زمانی جیاواز و نوسین و خوێندنەوە بوونە, زۆرینەشیان ئەو راستیە ناشارنەوە کە چاکسازی قوتابخانەیە بۆ داننان بە ھەڵەکان و ھەوڵدان بۆ چوونە سەر رێگای ڕاست.