تورکیا هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەمەریکا دەکات
وەزیر بەرگری تورکیا پەیوەندی بە وەزیری بەرگری ئەمەریکاوە دەکات
K24 – هه‌ولێر:
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا وه‌زیری به‌رگری توركیا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا، هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارام ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له راگەیەندراوێکدا رایده‌گه‌یه‌نێت، خولوسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، له‌گه‌ڵ مارك ئێسپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا ره‌وشی سووریایان تاوتوێ كردووه.
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، وه‌زیری به‌رگری توركیا نیگه‌رانی ئه‌نقه‌ره‌ی له‌باره‌ی دواخستنی هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام به وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا گه‌یاندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌شی له رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارام كردووه.
تورکیا نیگەرانە لە دواکەوتنی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە لایەن ئەمەریکاوە، واشنتن بە بەفیرۆدانی کات تۆمەتبار دەکات.
بڕیارە ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا دروست بکرێت و نزیکەی ملیۆنێک ئاوارەی سووری لە تورکیا تێدا نیشتەجێ بکرێت، هەندێک لە هێزە کوردییەکانیش، بە دروستکردنی ناوچەی ئارام، تورکیا بە هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە کوردییەکانی سووریا تۆمەتبار دەکەن.
H.J