پارێزگاری هه‌ولێر له باره‌ی تاوانه‌كه‌ی پیرڕه‌ش: تاوانه‌كه هێند قێزه‌ونه هه‌موومانی هه‌ژاندووه
"توندترین سزا، كه قانون دیاریكردووه، به‌سه‌ریدا ده‌سه‌پێنرێت"
K24 - هه‌ولێر:
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر به ناوی سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ردانی كه‌سوكاری ئه‌و خێزانه 5 كه‌سییه‌ی كرد كه له پیرڕره‌ش كوژران و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا رایگه‌یاند، توندترین سزا، كه قانون دیاریكردووه، به‌سه‌ر تاوانباردا ده‌سه‌پێنرێت.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێردراوم كه له نزیكه‌وه ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كان بین و ئێستا لێكۆڵینه‌وه رێچكه‌ی خۆی گرتووه و به‌رده‌وامه.
فرسه‌ت سۆفی، دڵنه‌وایی ده‌داته كه‌سوكاری خێزانه قوربانییه‌كه و گوتی: "ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و قوربانییانه كرا، به‌رامبه‌ر ئێمه كراوه، ئه‌وان میوان لێره، ئه‌وان خاوه‌ن ماڵن، دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه به قه‌د و ئه‌وان و زیاتریش نیگه‌رانین له رووداوه‌كه".
ئه‌و خێزانه 5 كه‌سییه، دانیشتووی گوندی پیڕره‌شی سه‌ر به ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانن له پارێزگای هه‌ولێر و له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌ناوی "فه‌ره‌یدون كه‌ریم ره‌مه‌زان"ـه‌وه، له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی كڕینی خانوو، هه‌ر پێنجیان به چه‌ك كوژران.
به‌گوێره‌ی زانیاری كه‌سوكاری خێزانه‌كه، ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی گوندی كرزێرۆی ناوچه‌ی دێركن له رۆژئاوای كوردستان.
ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه:
به‌سام حسێن مشۆ، باوك
سۆلین نه‌زیر، دایك
حسێن به‌سام مشۆ، 13 ساڵ
رۆشكا به‌سام مشۆ، 10 ساڵ
محه‌مه‌د به‌سام مشۆ، 5 ساڵ.