كه‌سوكاری خێزانه قوربانییه‌كه له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه داواكارییه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕوو
كوردستان 24 گرته ڤیدیۆیی تایبه‌تی پێش تاوانه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر له باره‌ی رووداوی كوشتنی ئه‌ندامانی خێزانێك له هه‌ولێر رایگه‌یاند: تاوانباره‌كه ده‌ستگیركراوه و له دایكبووی ساڵی 1976 و دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه.
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت گووتیشی: "تاوانباره‌كه، سه‌ره‌تا پیاوه‌كه‌ی كوشتووه و ئینجا خێزانه‌كه‌ی و منداڵه‌كانی".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر روونیشی كرده‌وه تاوانه‌كه له نێو مه‌زره‌عه‌یه‌ك به چه‌كی كلاشنيكۆڤ ئه‌نجامدراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن.
لای خۆیەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی راگه‌یاند، كه پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزانی كوشتووه.
لە راگەیاندراوه‌كدا ئاسایش دەڵێت: "لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م تاوانه به‌رده‌وامه و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو".