حەلبووسی: پێویستە نەهەنگەکانی گەندەڵی سزا بدرێن

"هیچ دەستێک لە پشت خۆپیشاندانەکانەوە نییە"

K24 - ھەولێر

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیدەکاتەوە، هیچ دەستێک لە پشت خۆپیشاندانەکانەوە هەبێت و دەشڵێت "پێویستە نەهەنگەکانی گەندەڵی سزا بدرێن".

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رەتیدەکاتەوە، هیچ دەستێک لە پشت خۆپیشاندانەکانەوە هەبێت، لەوانەیە هەندێک دەستی ئاژاوەگێر، خۆیان خزاندبێتە نێو خۆپیشاندەرانەوە.

حەلبووسی گوتیشی "ئەگەر عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران داوا بکات، گۆڕانکاری لە کابینەی حکوومەتدا دەکەین. ئەگەر داواکارییەکانی خەڵکی ناڕازی جێبەجێ نەکرێن، ئامادەم بچمە ریزی خۆپیشاندەرانەوە".

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دووپاتیشیکردەوە "پێویستە نەهەنگەکانی گەندەڵی سزا بدرێن و بخرێنە زیندانەوە".

ھ.م