گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به توركیا 22 هاووڵاتی كورد له عه‌فرین ده‌ڕفێنێت
تا ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره
K24- عه‌فرین:
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له عه‌فرین بڵاویان كرده‌وه، گروپێكی چه‌كدار به ناوی پۆلیسی سه‌ربازی و هێزه‌كانی سووپای توركیا، به زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گوندی كورزێلێی سه‌ر به شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستانیان گه‌مار دا و ده‌ستیان به رفاندنی هاووڵاتیانی گونده‌كه كرد.
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكراشی ده‌كات، ئه‌و چه‌كدارانه 22 هاووڵاتی كوردیان له گونده‌كه رفاندووه و تاوه‌كو ئێستاش چاره‌نووسیان نادیاره.
له‌دوای داگیركردنی شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن سووپای توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه، تا ئێستا هه‌زاران هاووڵاتی كورد رفێندراون و له ماوه‌ی 3 مانگی رابردووش‌دا، 127 هاووڵاتی له عه‌فرین رفێندراون.
H.B