چاودێرانی رووسیا ئه‌مه‌ریكا به هۆكاری پشێوییه‌كانی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
"ئه‌گه‌ر گرژییه‌كانی عێراق به‌رفراوانتر بێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت"
K24- هه‌ولێر:
چاودێرانی سیاسی رووسیا، ئه‌مه‌ریكا به هۆكارێكی سه‌ره‌كی پشێوییه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی عێراق ده‌زانن و پێیانوایه، واشنتن هێنده‌ی به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییهكانیهوهیه، هێنده له بیری ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و وڵاتانه‌دا نییه، كه به بیانووی جیاواز داگیریكردوون، پێشبینیش ده‌كه‌ن، ئیداره‌ی تره‌مپ عێراق به كێشه‌كانییه‌وه بۆ سه‌رۆكی دوای خۆ جێده‌هێڵێت.
وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش هۆشداری له ره‌وشی ئاڵۆزی عێراق ده‌دات و وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌وردی چاودێری باروودۆخهكه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها شاره‌زایانی سیاسیش له‌مۆسكۆ به‌وردی سه‌رنجیان خستۆته‌سه‌ر كێشه‌كه و ئه‌موریكا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه ڤالێری گهربوزۆڤ، پسپۆری سیاسی ده‌ڵێت: "هاتنی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌فغانستان و عێراق ره‌نگه ئاسان بووبێت، به‌ڵام لێدهرچوونیان ئه‌سته‌مه، چونكه ستراتیژییه‌تی سپاردنی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستێكی متمانه‌پێكراو كه حوكمڕانی وڵاته‌كه بكات، هێشتا كاری زۆر ده‌وێت".
ئه‌و پسپۆڕه رووسییه جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌مریكا، عێراق وه‌ك وڵاتێكی ئاسایی سه‌یر ده‌كات، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی كۆمه‌ڵگای عێراقی فره‌ڕه‌هه‌نده و تایبه‌ته".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ناكۆكی ئاینی له عێراق هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی كێشه بووه و ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و وڵاته گه‌لێ دژواره و هێزی ناوخۆ گه‌ره‌نتی رێكخستنی سه‌قامگیری ناكات، تێگه‌شتنی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكاش بۆ ئه‌م بابه‌ته روون نییه، بۆیه بڕوام وایه ترامپ كێشه‌كان راده‌ستی سه‌رۆكی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات".
له‌كاتێكیشدا له سێپتێمبه‌ری رابردوودا سه‌رۆك وه‌زیران و شاندێكی باڵای عێراق به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ چین سه‌ردانی په‌كینیان كرد، به‌ڵام وه‌ك ڤیكتهر سوپیان، جێگری سه‌رۆكی په‌یمانگای ئه‌مریكی - كه‌نه‌دی له‌مۆسكۆ دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئه‌مه‌ریكا به‌م په‌یوه‌ندییه‌ی عێراق و چین رازی نییه".
سوپیان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "جیهان تا ئه‌مڕۆش زیانه‌كانی په‌لاماری بێبنه‌ما و نایاسایی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق به‌ڕوونی ده‌بینێت، هه‌ڵبه‌ت ئێمه له‌كاتی خۆشی‌دا دژایه‌تیمان بۆ هێرشه‌كان ده‌ربڕی، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته لای ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هێنده بایه‌خی نه‌بوو، كه بتوانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌و وڵاته دابنێ، به‌ڵكو له‌لایه‌ك سه‌رنجه‌كه به چڕی له‌سه‌ر ئابووری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چینه، له‌لایه‌كی تر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ڕووسیا، ئنجا دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه هه‌ڵومه‌رجی سووریا".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌و جموجووڵه توند و گرژه‌ی كه‌وتووه‌ته شه‌قامی عێراقه‌وه پێ بنێته قۆناغی تر و به‌رفراوانتر ببێت، بێگومان كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له ناوه‌راست و باشووری عێراق خۆپیشاندانی ناره‌زایی له‌دژی حكوومه‌ت به‌رده‌وامیان هه‌یه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیاش هۆشداری له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی و ئاڵۆزی زیاتری خۆپیشاندانه‌كان ده‌دات.
H.B