پڕۆژه بڕیارێك له دژی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا ده‌برێته كۆنگرێس
داوا له تره‌مپ ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر كوردی رۆژئاوا سزای توند به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت
K24- هه‌ولێر:
لێندسی گراهام، گه‌وره سیناتۆری كۆمارییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا داوا له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا بكات و له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر كورد له رۆژئاوای كوردستان، سزای توند به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا بسه‌پێنێت و ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپیش به كاره‌ساتبار ناوده‌بات.
ئه‌و سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، "ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه‌ی تره‌مپ جێبه‌جێ كرا، كه رێگه له‌به‌رده‌م هێرشی سه‌ربازی توركیا له دژی كورد خۆش ده‌كات، پڕۆژه بڕیارێك پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بڕیاره پاشگه‌ز بینه‌وه"، ده‌شڵێت: "من له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌ردوو حزبه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا "كۆماری و دیموكرات" پشتگیری له‌و پڕۆژه بڕیاره ده‌كه‌ن".
گراهام ئومێدی خۆشی له سه‌پاندنی سزای توند به‌سه‌ر توركیادا نه‌شارده‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و هێرشی سه‌ر كورد بكرێت.
لێندسی گراهام له‌باره‌ی بڕیاری تره‌مپ، لێندسی گراهام گوتی: "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا مانای پشتكردنه له هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان و راده‌ستكردنی سووریا به ده‌ست رووسیا، ئێران و توركیا، هه‌روه‌ها ئازادكردنی ته‌واوی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان و پێدانی چه‌كه به شه‌ڕانگێزان بۆ له‌ناوبردنی پیاوچاكان".
سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه‌كه هۆشداریشیدا، له‌وه‌ی "بڕیاری تره‌مپ زه‌مینه‌خۆشكه‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش"، هه‌روه‌ك ده‌ستبه‌رداربوونمان له كورد ناوی ئه‌مه‌ریكا له‌كه‌دار ده‌كات".
دووپاتیشی كرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان ده‌ستبه‌رداربوون له كورد مه‌ترسیدارترین ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانێكی باوه‌ڕپێكراو نییه و ئه‌م بابه‌ته بابه‌تی كاته، به‌ر له‌وه‌ی چین، رووسیا، ئێران، كۆریای باكوور به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار هه‌نگاو بنێن".
H.B
Hope and expect sanctions against Turkey – if necessary – would be veto-proof.
— Lindsey Graham (@LindseyGrahamSC) October 7, 2019
This decision to abandon our Kurdish allies and turn Syria over to Russia, Iran, & Turkey will put every radical Islamist on steroids. Shot in the arm to the bad guys. Devastating for the good guys.