ڤیدیۆ.. له‌ مه‌ككه‌ لافاو هه‌ڵسا

3 رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك باران باری

K24 – هه‌ولێر:

له‌ شاری مه‌ككه‌، بارانی زۆر بووه‌ هۆی هه‌ڵسانی لافاو و ئاو زۆربه‌ی رێگه‌ و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه‌ی داپۆشی. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات 3 رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك باران باری و رۆژێك خۆشی كرده‌وه‌ و دواتر باران دایكرده‌وه‌.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاربه‌ره‌ سعوودییه‌كان دیمه‌ن و گرته‌ی ڤیدیۆیی باران و لافاوی شاره‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، دوای هه‌موو لافاوێك، میری مه‌ككه، خالد فه‌یسه‌ڵ ده‌ڵێت "بارانه‌كه‌ زۆر كتوپڕ بوو و دووباره‌ نابێته‌وه‌".