ئابووری ئهمهریكا لە دۆخێکی نوێ دایە
بەرەو ڕووی بای پێچەوانە دەبێتەوە
K24 – ههولێر:
جێرمی پاول سەرۆکی ئەنجوومەنی فیدڕاڵی ئهمهریكا رایگەیاند، سەرەڕای دابەزینی گەشەی جیهان ئابووری ئهمهریكا بەرەو پێش دەچێت و بەرەو ڕووی بای پێچەوانە دەبێتەوە.
هاوکات پاول راشیگەیاند، ئابووری دووچاری مەترسییەکان دەبێتەوە، بەڵام بە کۆی گشتی لە دۆخێکی نوێیە، بۆیە ئامانجیانە لەسەر ئەو دۆخە بۆ درێژترین کات بەردەوام بن و بمێننەوە.
پاول گووتیشی: ئاستی هەڵاوسان نزیکە لە ئاستی دیاریکراو، بەڵام کەمترە لە سەدا دوو کە ئامانجی بانکی فیدڕاڵییە.
ئەمە لە کاتێکدایە مانگی تەمموزی رابردوو بانکی فیدراڵی بۆ یەکەم جار دوای دە ساڵ رێژەی سوودی دابەزاند، لە مانگی ئەیلوولیش جارێکی دیکە رێژەی سوودی دابەزاند، بەوەش شرۆڤەکاران دەڵێن ئهمهریكا بەو هەوڵەی دەیەوێت رووبەڕووی مەترسییەکان لەسەر ئابووریەکەی ببێتەوە.
هاوکات شرۆڤەکارانی ئابووری بە رێژەی 80 لە سەدا پێشبینی دەکەن، جاریکی دیکە رێژەی سوود لە کۆبوونەوەی داهاتووی سیاسەتی نەختینەیی دابەزێنێت، کە بڕیارە رۆژانی 29 و 30 ئەم مانگە کۆببنەوە.
سهرچاوه: سکای نیوز