خۆپێشاندانێك له دژی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی سازكرا
مه‌سه‌ده: دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامن
K24- واشنتن:
ئه‌مڕۆ له ئه‌مه‌ریكا خۆپێشاندانێكی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له به‌رده‌م كۆشكی سپی سازكرا.
له‌مباره‌شه‌وه سینه‌م محه‌مه‌د، نوێنه‌ری مه‌جلسی سووریای دیموكرات "مه‌سه‌ده" له واشنتن له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی به كوردستان 24ی راگه‌یاند، بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا، رێگه له‌به‌رده‌م توركیا خۆش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی سه‌ر گه‌له‌كه‌مان له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا بكات.
نوێنه‌ری مه‌سه‌ده له واشنتن ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕی دژ به داعشیان كرد و له‌ناویانبرد و توانییان ناوچه‌كه له تیرۆر پاك بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر توركیا هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش درووست ده‌بێت.
له‌باره‌ی ئامانجی خۆپیشاندانه‌كه‌شیان له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی سینه‌م محه‌مه‌د گوتی: "گه‌لی ئێمه ده‌یانه‌وێت په‌یامێك بگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوكاری هه‌سه‌ده و خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكات و ئه‌گه‌ره‌كانی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان بڕه‌وێنێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته توركیا په‌نا بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی نه‌بات و كێشه‌كان له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات، ئێمه‌ش رێككه‌وتنی میكانیزمی ئه‌منیمان قبووڵ كردووه".
ئاشكراشیكرد، "نوێنه‌رایه‌تی مه‌سه‌ده له واشنتن ژماره‌یه‌ك دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر نیازی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان نیشانداوه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی دوو رۆژه دوای بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا، تا دێت سوپای توركیا به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، هێزی زیاتر له‌سه‌ر سنوور كۆده‌كاته‌وه.
H.B