توركیا خاڵێكی سه‌ربازی هه‌سه‌ده‌ی له سه‌رێ كانیێ بۆردومان كرد
بۆردومانه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
خاڵێكی سه‌بازی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له سه‌ری كانیێ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بۆردومانكرا.
له تویتێكدا كه له هه‌ژماری تایبه‌تی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و سه‌ربازی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له تۆڕی تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاشكرای ده‌كات، كه هێزه‌كانی توركیا خاڵێكی سه‌ربازییان له ناوچه‌یه‌كی سنووری له سه‌رێ كانیێ بۆردومان كردووه.
وه‌ك له تویته‌كه‌دا نووسراوه، له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده رایگه‌یاندووه، ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌و بۆردومانه‌ی توركیایان نه‌داوه‌ته‌وه و وه‌ك دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نیا ئه‌وان به‌رگری له خاك و خڵكهكهیان ده‌كه‌ن.
H.B
The Turkish military is shelling one of our points on #SereKaniye Border with Turkey. There were no injuries to our forces.
— Coordination & Military Ops Center - SDF (@cmoc_sdf) October 8, 2019
We didn't respond to this unprovoked attack. We are prepared to defend the people and the people of NE #Syria.@mutludc @mustefabali @vvanwilgenburg